برزۆ مەجید عەبدوڵڵا

لە دایكبووی ٥/٣/١٩٧٨ ھەولێر شوێنی دانیشتن: ھەولێر - خێزاندار - بەكالۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی - ژمارەی مۆبایل: ٠٧٧٠٤٧٩٦٠٥٩ ئیمەیل: [email protected]l.com - لە ساڵی ١٩٩٣ ەوە كاری حیزبیی و سیاسیی دەكەم. پێشتر لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئێستاش لەناو بزوتنەوەی گۆڕان. - لە رێكخراوەكانی خوێندكاران و لاوان تا ئاستی سەركردایەتی كارم كردووە. ھەروەھا كاری میدیاییشم كردووە تا ئاستی بەڕێوەبەری نوسین-ی رۆژنامەی نۆژەن. - بەشداری چەند خولێكی پەیمانگاو رێكخراوە نێوەدەوڵەتیەكانم كردوە لە بوارە جیاوازەكاندا. - لە سەرەتای دروستبوون و دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بەشدار بووم لە ساڵی ٢٠٠٩. - بە ھاوكاری چەند ھاوڕێیەكی تر، یەكەم بنكەی بانگەشەی بزوتنەوەی گۆڕانمان لە ٢٠٠٩ لە ھەولێر دامەزراند. - لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دوو خول لەسەر یەك و بە ھەڵبژاردن، باژێڕوانی مەكۆی ھەولێری بزوتنەوەی گۆڕان بووم. - لە ٢١/٩/٢٠١٣ لەسەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان كاندید بووم و، دواتر دەرچووم بە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و، دواتریش و تاوەكو كۆتایی خولەكە سەرۆكی فراكسیۆن و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بووم. - ئێستا ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕانم.

برزۆ مەجید عەبدوڵڵا