مژدە اسماعیل صالح عزیز

• رۆژی 6/2/1974 لە هەولێر لەدایك بووە • دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی کۆیەیە • دەرچووی خولی دادنووسانە لە پەیمانگای دادوەری • دادنووس بووە لە قەزای سۆران • کارگێڕی مەڵبەندی ٣ی هەولێر بووە • ئەندامی رێکخستنی نهێنی بووە و لە دوای راپەڕین پەیوەندی بە رێکخستنەکانی یەکێتییەوە کردوە • ئەندامی لقی هەولێری یەکیتی ژنان بووە و لێپرسراوی رێکخستن و راگەیاندن و پەیوەندیەکانی رێکخراوەکە بووە • ئەندامی لیژنەی تەقەمەنی بووە لە ئیدارەی لەشکر و دوای ٣١ ی ئاب بە بڕیاری بەڕێزان کۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئەرسەلان بایز و عەدنان موفتی کاری رێکخستنی نهێنی ناوشاری کردوە • لێپرسراوی لقی نهێنی یەکیتی ژنان بووە • ئەندامی بنکەی روناکبیری گەلاوێژە • ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی برایەتی بووە • جێگری بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی هەولێر و پیشکەشکاری بەرنامەی خامەی رەها بووە • برازی شە هیدان (یاسین صالح عزیز، جمیل صالح عزیز ناسراو بە شە هید جمیل رەنجبەر)ە.

مژدە اسماعیل صالح عزیز