سروە محمد رشید میران – زەنگەنە

• ناسراوە بە سروەی مدیر ناحیە • رۆژی 1/1/1981 لە قەزای کەلار لەدایك بووە • هەڵگری بڕوانامەی قانونە لە زانکۆی سلێمانی • ساڵی 1984 باوکی شەهیدی سەنگەرە بووە • دایکی زیندانی سیاسی بووە و ژنی شاخە • ساڵی 1983 خاڵی شەهید بووە • خێزانەکەی بە گشتی 10 شەهید و ئەنفالی هەیە • ماوەی 3 ساڵ لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی T.R.Aئەمریکی کاری کردوە • ماوەی 2 ساڵ لەگەڵ رێکخراوی A.P.N نەرویجی کاری کردوە بۆ گوندەکان و ژنانی پاشماوەی ئەنفال لە سنوری گەرمیان • ئەندامی یەکێتی ژنانە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی داکۆکیکاران لە پرسی ئەنفال و ئێستاش ئەندامی دەستەی باڵای ڕێکخراوەکەیە • لەگەڵ ڕێکخراوەکانی خێرخوازی و ژینگەپارێزی بەردەوامە لەکارکردن • ساڵی 2002 لە دادگای کەلار دامەزراوە و بۆ ماوەی ساڵێک یاریدەدەری دادوەرەر بووە و ماوەی دوو ساڵیش کاری لیکۆڵینەوەی دادی و باری کەسێتی کردوە • رۆژی 27/5/2005 بووە بە بەڕێوەبەری ناحیە لەسەر پارێزگای کەرکوک لە دەربەندیخان • ساڵی ٢٠٠٥ وەکو بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری دامەزراوە و یەکەم ژن بووە لە سنوری سلێمانی بووە بە بەڕێوەبەری ناحیە • کاری کردوە بۆ بەجینۆسایدناساندنی ئەنفال لەگەڵ ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی و ئێستاش ئەندامە لەو رێکخراوەدا • چەندین جار بەوەکالەت کاروباری قایمقامیەتی قەزای کەلاری ڕایی کردوە • رۆژی 11/5/2009 گواستراوەتەوە بۆ ناحیەی پیباز و وەکوبەڕێوەبەری ناحیەی پیباز دەست بەکاربووە • رۆژی 16/5/2010 بووە بە بەڕێوەبەری ناحیەی سەرقەڵا و بۆ ماوەی 4 ساڵ کار و خزمەتی کردوە و زۆربەی پرۆژەکان لەو سەردەمەدا کراون • چەندین جار بە وەکالەت کاروباری قەزای کفری و ناحیەکانی ئاوەسپی و کۆکسی کردوە

سروە محمد رشید میران – زەنگەنە