کوردۆ عمر عبدالله صالح ناسراو بە ) کوردەی قایمقام(

• ساڵی 1961 لەشاری کۆیە لە ناوچەی حەمامۆک لەدایک بووە • هەر لە کۆیە قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و ئامادەیی پیشەسازی لە شاری هەولێر تەواو کردووە • ساڵی 2005 لە زانکۆی کۆیە، مێژووی تەواو کردووە • ساڵی 1980 پەیوەندیی بە رێکخستنەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کردوە • ساڵی 1985 لەلایەن رژێمی بەعس زیندانی کراوە و دوورخراوەتەوە لەکاری حکومی • ساڵی 1991 بەشداری چالاکانەی لە ڕاپەڕیندا کردوە • ساڵی 1992 بووەتە لێپرسراوی رێکخستنەکانی ژنان لە کۆیە و کاری کردووە لە بوارەکانی پێگەیاندنی ژنان و نەهێشتنی نەخوێندەواری و بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژنان لە رێگەی سمینار و کۆروکۆبوونەوە لە گوندەکان وشوێنە گشتییەکان • ساڵی 2004 بووەتە قایمقامی کۆیە • ساڵی 2010 بووەتە بەڕێوبەری گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە وەزارەتی ناوخۆ و توانیویەتی دەسەڵات و ئەرکەکانی ئەو بەڕێوبەرایەتییە فراوان بکات بۆ هاوکاریکردنی زیاتری خێزان بەگشتی و ژنان وکچان بەتایبەتی، بەجۆرێک هەزاران کچ و ژن سودمەند بوون لە خزمەتەکانی ئەو دامەزراوەیە

کوردۆ عمر عبدالله صالح ناسراو بە ) کوردەی قایمقام(